فازڵ میرانی: پارتی و یه‌كێتی له گفتوگۆدان
"هێشتا كاتی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری نه‌كراوه"
K24- هه‌ولێر:
فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێشتا دیار نییە مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی چ رۆژێك كۆدەبنەوه، بەڵام لە گفتوگۆدان.
میرانی جەختیشیكردەوە، پێویستە یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم ھەموار بكرێتەوە و سەرۆكی ھەرێم لە پەرلەمانەوە ھەڵبژێردرێت.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیشیكرده‌وه، "له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ لێكتێگه‌یشتن ده‌خه‌ینه گه‌ڕ".
H.B