رۆژ نورى شاوه‌يس: له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ناكۆكيمان نييه‌ و ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت درووست بكه‌ين

رەتیكردەوە پارتی و یەكێتی ھیچ ناكۆكییەكیان ھەبێت

K24 – هه‌ولێر:

رۆژ نووری شاوه‌يس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی ديموكراتى كوردستان، رەتیكردەوە پارتی و یەكێتی ھیچ ناكۆكییەكیان ھەبێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، راشیگەیاند، لە سەر داوای سەرۆك بارزانی، مه‌كته‌بى سياسى پارتی و یەكێتی بۆ پێكھینانی حكومەت و چارەسەركردنی كێشەكانیان كۆدەبنەوە.

ئه‌م لێدوانه‌ى رۆژ نورى شاوه‌يس دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى داواى له‌ مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى نێوانيان و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت كۆببنه‌وه‌.