گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك نزیكه
"به‌م نزیكانه هه‌ولێر و به‌غدا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن"
K24- هه‌ولێر:
وتەبێژی سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق یەحیا رەسول بە کوردستان ٢٤ی گوت: ھەولێر و بەغدا له سه‌ر ھەماھەنگی ھێزەکانیان لە ناوچە جێناکۆکەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن، ھاوکات بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری عێراقیش دووپات ده‌كاته‌وه، پێشمه‌رگه هێزێكی ده‌ستوورییه و دوای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان, پێشمەرگە دەگەڕێتەوە کەرکووک.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، یەحیا رەسوول, وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان دووپاتیكرده‌وه، "ھەماھەنگی ئێمە لە چەند بوارێک دەبێت, یەکەم چەند ناوچەیەک ھەیە لە نێوان سەنگەرەکانی پێشمەرگە و سەنگەرەکانی سوپای عێراق, ئەو ناوچانە کە ھەندێک شوێن فراوانیان ١٣ بۆ ٢٠ کیلۆمەترە چۆڵن، بۆیە تیرۆرستان دەیانەوێ بۆخۆیان بەکاری بھێنن، ھەربۆیە ئێمە لەو ناوچانە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشمان دەبێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "لە ناوچە جێناکۆکەکان ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشمان دەبێت, کە تایبەتە بە جووڵەی ھێزەکانمان و ھەماھەنگی ئێمە و پێشمەرگە".
هه‌ر له‌باره‌ی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان، تەحسین خەفاجی، بەرپرسی راگەیاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ڵێت: "بەپێی دەستووری عێراق پێشمەرگە ھێزێکی ئەمنییە، یەکێکە لەو ھێزانەی بەرەوڕووی داعشبووەتەوە و خاکی عێراقی ڕزگارکردووە، بەشداری پێشمەرگە لە پاراستنی ئەمنییەتی ناوچە جێناکۆکەکان کارێکە دەستوور ڕێگەی پێداوە و ھیچ نیشانەیەکی پرسیاریشی لەسەر نییە".
گەڕانەوەی پێشمەرگە و ھەماھەنگی لەگەڵ سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان گەرمترین باسی ئێستای نێوان ھەولێر و بەغدان. لە کاتێکيشدا کۆبوونەوەکانی ھەردوولا بە فەرمی درێژەیان ھەیە, بەڵام ئەوەی بە تەواوی روون نییە ئەوەیە ئاخۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق لە سەر چی ڕێککەوتوون و لەسەر چیش ھێشتا له گفتوگۆدان.
H.B