لە چەمچەماڵ 47 كەس دەستگیر كران
"چەند تاوانێكیان ئەنجامداوە"
K24 - سلێمانی
له ماوه‌ی 10 رۆژدا هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، 47 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ، بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران و ئەو كەسانەی كە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا 47 تۆمه‌تبار به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر ده‌ستگیركران".
ئاماژە بەوەشكراوە: "تۆمه‌تباره‌كان به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌كانی (446، 457، 443، 7ی خێزان، 23ی هاتوچۆ، 413، 444، 456) له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیر كراون".
ھ.م