دڵشاد شه‌هاب: ناكرێ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستێكی به‌غدا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان سزا بده‌ین

ئەو لایەنانەی پێداگیری لەسەر دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکووک دەكەن خۆیان ناتوانن بە ئازادی بچنە كەركووك

K24 - ھەولێر

دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ناکرێت لەپێناو وەرگرتنی پۆستێک لە بەغدا هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە دواخستنی پێکهێنانی حکوومەت سزابدەین.

گوتیشی، ئەو لایەنانەی پێداگیری لەسەر دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکووک لە کات و ساتی ئێستا دەکەن، خۆیان ناتوانن بە ئازادی بچنە کەرکووک.

ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت پرسی کەرکووک وەکو پرسێکی کوردستانی لەگەڵ بەغدا تاوتوێ بکرێت، نەوەک لەسەر بنەمای حزبی.