به‌ڤیدیۆ.. پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی هاككەرێك بڵاو دەكاتەوە
زیاتر له هه‌ژماری 60 كه‌سی هاككردووه
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی هاككه‌رێك بڵاوده‌كاته‌وه، كه له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنییه‌وه فه‌یسبووكی ده‌یان كه‌سی له ره‌گه‌زی جیاواز هاككردووه و، هه‌ڕه‌شی ئه‌وه‌ی لێكردووه، ئه‌گه‌ر پاره‌ی پێ نه‌ده‌ن، وێنه و گرته ڤیدیۆكانیان بڵاو ده‌كاته‌وه.
چیرۆكی ئه‌و هاككه‌ره كاتێك ئاشكرا بووه، كه هاووڵاتییەكی لەدایكبووی ساڵی 1998، پیشەی خوێندكار، سكاڵای لەدژی كەسێكی نەناسراو تۆماركرد، كە لەڕێگەی هاكەوە چووه‌تە ناو ماسنجەری فەیسبووكەكەیەوە و وێنەكانی بردووە و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی دەكات، ئەگەر پارەی پێنەدات.
دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، لە سنووری قەزای سەید سادق، توانرا تۆمەتبارێكی لەدایكبووی 2000 ، دانیشتوی سەید سادق دەستگیربكرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 2 لە یاسای ژمارە 6ی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل ڕاگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
لەكاتی دەستگیركردنیشی سەرجەم وێنەكان دەستی بەسەرداگیراوە، كە بەنیاز بووە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی بكاتەوە.
H.B