سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت
پێكهێنانی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان تاوتوێ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ده‌كات.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: به گوێره‌ی حوكمی بڕگه‌ی 1 له مادده‌كانی 16 و 47 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، سبه‌ی دانیشتنی ژماره 1ی نائاسایی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاندووه: به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه بریتی ده‌بێت له پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمى ماده‌كانی (28 و 29)، له په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
فڕاكسیۆنی یه‌كێتی بڕیاریداوه، به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان نه‌كات، ئه‌مه‌ش به هۆی رێكنه‌كه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی.
H.B