لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت
هه‌ر حزبێك به‌گوێره‌ی سه‌نگی خۆی ئه‌ندامی له لێژنه‌كاندا ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌ی یاسایی را و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و باوه‌ڕه‌دایه، سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و لێژنه‌یه پێكبهێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت پڕۆژه‌كان ره‌وایه‌تی یاسایی وه‌ربگرن، هه‌رچی پارتیشه ده‌یه‌وێت به پێكهێنانی ئه‌و لێژنه‌یه به زووترین كات یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌موار و كارا بكاته‌وه، فراكسیۆنی ئازادیش ده‌ڵێت، لایه‌نه‌كان به‌پێی سه‌نگی خۆیان ئه‌ندامیان له‌و لێژنه‌یه‌دا ده‌بێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "به‌بێ هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی یاسایی ناتوانرێت راپۆرت له‌سه‌ر هیچ پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌ربكرێت و هیچ پڕۆژه‌یه‌كیش نابێت به یاسا، ئه‌و كاتیش نه ده‌توانرێت یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار بكرێته‌وه و نه كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تیش راسپێردرێت، بۆیه پێمان گرنگه ئه‌و لیژنه‌یه زوو پێك بهێندرێت و نوێنه‌ری لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان له‌و لێژنه‌یه‌دا هه‌بن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان و سه‌نگی لایه‌نه‌كان له په‌رله‌مان، پارتی سەرۆکی لیژنەکەی بەر دەکەوێت و جێگر و بریاردەری لیژنەکەش یەکلایی نەبوونەتەوە، سکرتێری ئەو لیژنەیەش کارمەندێکی پەرلەمان دەبێت.
عه‌بدولسه‌لام دۆله‌مه‌ری، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار و كارا ده‌كرێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێشتر كه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵده‌بژێردرا، به‌ڵام ئێستا به‌گوێره‌ی لێكتێگه‌یشتن و توافوقی نێوان زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت".
بەپێ پەیرەوی ھەموار کراوی ناوخۆی پەرلەمان، دەبێت بە دەنگدان ئەندامانی لیژنەکان دیاری بکرێن بەلام تا ئێستا لایەنەکان لە سەر دابەشکردنی ئەندامانى نەگەیشتوونه‌تە رێککەوتن.
له‌مباره‌یه‌وه محیه‌دین حه‌سه‌ن، سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، "تا ئێستا ده‌نگدانه‌كه دیار نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌ندامانی لێژنه‌كان به‌گوێره‌ی ژماره و به‌ركه‌وته و ژماره‌ی كورسی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، لایه‌نه‌كان له لێژنه‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی قه‌باره و ژماره‌ی كورسییه‌كان، یەکێتی دوو ئەندامی لیژنەی یاسایی بەردەکەوێت, به‌ڵام بەشداریکردنیان لە دانیشتنەکەی پەرلەمان به‌ستوویانه‌ته‌وه بە رێککەوتنی حزبه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی، ھەوڵيش دەدرێت فراکسیۆنە سەرەکیەکان ئەندامیان لە لیژنەکەدا ھەبێت بە پێکھاتەکانیشەوە.
H.B