ماكرۆن سه‌ردانی عێراق ده‌كات
له چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زیه‌ت له عێراق هاوكاری به‌غدا ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماکرۆن, سەرۆکی فەرەنسا كه بڕیاره له داهاتوودا سه‌ردانی عێراق بكات، رایگەیاند: پێویستە عێراق لە کێشەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست و پەیوەست بە سوریا و ئێران بپارێزرێت.
ئه‌م قسانه‌ی ماكرۆن له میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له پاریسی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته هاتوون و گوتی: ھێشتا ھەڕەشەی تیرۆر لە عێراق ماوە و لەگەڵ ھاوپەیمانەکانمان لە عێراق دەمێنینەوە.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتیشی: ھاوکاری عێراق دەبێن لە ھەنگاوەکانی سیاسه‌تی بە ئاراستەكردنی دەسەڵاتی لامه‌ركه‌زی و سیاسەتی راگرتنی ھاوسەنگی ناوچەیی.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌مڕۆ ماكرۆن رایگه‌یاندبوو، له داهاتوودا سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
H.B