وەبەرھێنەرێك 7 ساڵە داوای مۆڵەتی كاركردن دەكات
"رۆتین چەندین پڕۆژەیەكی گەشتیاری دواخستووە"
K24 - رواندز
كه‌رتی گه‌شتوگوزاری له‌باشووری كوردستان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی بوژانه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوە، به‌ڵام ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنانی ئه‌و بواره زۆرن. وەبەرھێنەرێك ئاشكرای دەكات 7 ساڵە داوای مۆڵەتی كردووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی گەشتیاری، كەچی تائێستا وەڵامی نەدراوەتەوە.
حارس فه‌تاح، یەكێكە لە وەبەرھێنەرەكانی دەڤەری سۆران، ئەو بە كوردستان24 گوت: "حەوت ساڵە 27 دۆنم زەوییم بە 115 ھەزار دۆلار كڕیووە، بۆ ئەوەی پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر ئەنجامبدەم، حەوت ساڵە دەستم بە مامەڵە كردووە لەم وەزارەت بۆ ئەو وەزارەت، تائێستا رەزامەندی و مۆڵەتی پڕۆژەكەم وەرنەگرتووە، ھەر بۆ ئەم مەبەستە 600 ھەزار دۆلاریشم خەرجكردووە".
ئەو وەبەرھێنەرە روونیكردەوە: "لە ساڵی 2012وە داوای مۆڵەتی پڕۆژە دەكەم، ئەگەر رەزامەندیم وەرگرتبا، بە ماوەی سێ ساڵ پڕۆژەكەم تەواو دەكرد".
بارزان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران بە كوردستان24 راگەیاند: "چەندین كەس لە ناوچەكەمان داواكارییان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە پێشكەش كردووە، بەڵام رەزمەندییان پێنەدراوە، ھەندێك فەرمانگە ئاسانكاری دەكەن، بەڵام لە ھەندێكیان نەك ھاوكارنین بەڵكو ھەندێك فەرمانبەر بەرتیل وەردەگرن، ئەمەش بووەتە ئاستەنگ بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی جوانی گەشتیاری لەناوچەكە".
ھ.م