پۆليسى سلێمانى دانپێدانانى دوو كه‌سى بڵاوكرده‌وه كه ده‌ستدرێژى سێكسيان كردووه‌ته سه‌ر كچێك
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیاوێك، به‌هۆی خوشكه‌كه‌یه‌وه كچێكی 17 ساڵ ده‌ناسێت
K24 – سلێمانى:
پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی دوو تۆمه‌تبارى بڵاوكرده‌وه، كه ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر كچێك.
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیاوێك، به‌هۆی خوشكه‌كه‌یه‌وه كچێكی 17 ساڵ ده‌ناسێت، دواتر په‌یوه‌ندی له‌نێوانیاندا درووست ده‌بێت و ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر كچه‌كه.
دواتر كچه‌كه ده‌یه‌وێ كۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی بهێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه، به‌ڵام پیاوه‌كه رازی نابێت و به‌مه‌رجی پێدانی پاره به‌ڵێن ده‌دات كه وازیلێبهێت.
پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن كچه‌كه‌وه، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت.
هه‌روه‌ها له‌هه‌مان دۆسیه‌دا و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە كوڕێكی دیكه‌ش ده‌ستگیركرا كه به‌هه‌مانشێوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه هه‌بووه و دەستدرێژی كردووه‌تە سەری.
له ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به بڕیاری دادوه‌ر به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.