ده‌سته‌ى سهرۆكايهتیى په‌رله‌مان و فراكسيۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه
بڕياريشه تا 10 رۆژى ديكه سه‌رجه‌م ليژنه هه‌ميشه‌ييه‌كانى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێن
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره ئه‌مڕۆ، ده‌سته‌ى سهرۆكايهتیى په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسيۆنه‌كان كۆببێته‌وه.
دوێنێ ليژنه‌ى ياسايى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵبژێردرا، بڕياريشه تا 10 رۆژى ديكه، سه‌رجه‌م ليژنه هه‌ميشه‌ييه‌كانى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێن.
به گوێره‌ى په‌يڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، له دواى يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، 25 رۆژ له به‌رده‌م فراكسيۆنهكانه، بۆ ئه‌وه‌ى ليژنه هه‌ميشه‌ييه‌كان پێكبهێنن.
له په‌رله‌مانى كوردستان 15 ليژنه‌ى ههميشهيى هه‌ن و ليژنه‌كان له 11 ئه‌ندام پێكدێن، پهيكهري لیژنه‌كان له سه‌رۆكى ليژنه، جێگرى سه‌رۆك و بڕيارده‌ر پێكدێت و هه‌ر ليژنه‌يه‌كيش سكرتێرێكى هه‌يه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، كه لايه‌نه‌كان له په‌رله‌مان دايانمهزراندوون.
فراكسيۆنى يه‌كێتیى نيشتمانیى كوردستان تا ئێستا به‌شدارى له دانيشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه و هاوكات پشكى يه‌كێتى له ليژنه‌كان به به‌تاڵى ده‌هێڵرێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى يه‌كێتى كانديديان بۆ ديار ده‌كات.
ئ.ر