عه‌بدولحسێن شه‌عبان: شه‌ره‌فمه‌ندم نزیكەی 60 ساڵه پشتیوانی له مافه‌كانی كورد ده‌كەم
"چه‌ندین پێشنیاز و چاره‌سه‌رم پێشكه‌ش به سه‌ركردایه‌تیی باڵای سیاسیی كوردستان كردووه"
K24 - ھەولێر
بیرمه‌ندی عێراقی عه‌بدولحسێن شه‌عبان له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24، خۆی به شه‌ره‌فمه‌ند ده‌زانێت، كه نزیكه‌ی 60 ساڵه پشتیوانی له مافه‌كانی كورد ده‌كات و ده‌ڵێت "ده‌بێ كورد به مافه‌كانی و ئه‌و پێگه‌یه‌ی خۆی بگات، كه هه‌وڵی بۆ ده‌دات".
عه‌بدولحسێن شه‌عبان، گوتی: "شه‌ره‌فمه‌ندم به‌م رێزلێنانه‌ی له كوردستان پێشكه‌شم كراوه، من نزیكه‌ی 60 ساڵه پشتیوانیی گه‌لی كورد و مافه‌كانی ده‌كه‌م، به پشتیوانیكردن له مافی بڕیاردان له چاره نووسیشهوه".
گوتیشی: "هه‌روه‌ها شه‌ره‌فمه‌ندم له نزیكه‌وه له ناو ئه‌زموونی گه‌لی كورد دابووم و چه‌ندین پێشنیاز و چاره‌سه‌رم پێشكه‌ش به سه‌ركردایه‌تیی باڵای سیاسیی كوردستان كردووه، كه به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان به مافه‌كانی مرۆڤه‌وه هه‌بووه".
راشیگەیاند: "شه‌ره‌فمه‌ندیشم له زۆربه‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رگریم له مافه‌كانی گه‌لی كورد كردووه، دژ به‌و زوڵم و سته‌مه‌ی لێی كراوه و به هۆیه‌وه ئازار و سه‌ختی زۆریان بینیوه وهستاومهتهوه، بۆیه ده‌بێت كورد بگاته مافه‌كانی و ئه‌و پێگه‌یه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌دات، ئه‌ویش گه‌یشتنه به مافی دیموكراسیی راسته‌قینه".
ھ.م