نەرمین عوسمان: زۆر لایەن نێوەندگیریی لەنێوان پارتی و یەکێتی دەکەن

"ھەردوولا باوەڕمان بە گفتوگۆ ھەیە بۆ گەیشتن بە ئەنجام"

K24 - سلێمانی

نەرمین عوسمان، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت "زۆر لایەن ھەن نێوەندگیریی لە نێوان پارتی و یەكێتی دەكەن، بۆ ئەوەی لەیەكتر نزیك ببنەوە و ھەردوولاش پەرۆشن بۆ گفوگۆ و رێككەوتن".

گوتیشی: "ھەردوولا باوەڕیان بە گفتوگۆ ھەیە، چارەسەركردنی كێشەكان بە رێگەی دانوستان دەبێت و چاوەڕێ دەكرێت كۆبوونەوە ئەنجام بدەن، رەنگە ئەوانەی نێوەندگیریی دەكەن ھێشتا نەگەیشبنە ئەو بڕوایەی، كه‌ چۆن بتوانن ئەو گفتوگۆیە بە باشی ئەنجام بدەن".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتی راشیگەیاند: "زۆر لایەن ھەن نێوەندگیریی لەنێوان پارتی و یەكێتی دەكەن و ئێمەش ھەردوولا پەرۆشین بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆ بكەینەوە و بگەینە ئەنجام".

ھ.م