كچێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵان تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن دەبێت
كه‌سوكاری حه‌نان داوای هاوكاری بۆ كچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
K24 - دھۆك
كچێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵان به ناوی حه‌نانو كه ئاواره‌ی شنگاله و ئێستا له نێو كه‌لاوه‌یه‌كدا له پارێزگای دهۆك، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یه‌كدا ده‌ژیێت، دووچاری نه‌خۆشیێكی ده‌گمه‌نی پێست بووه، به ناوی نه‌خۆشی ماسی. خانه‌واده‌كه‌یشی له رێگه‌ی كوردستان24ەوە داوای هاوكاری له خه‌ڵك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌یان له‌و دۆخه رزگار بكه‌ن و چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزنه‌وه.
بە گوێرەی داتاكانی تەندروستی، لە 200 ھەزار كەس لە جیھانداو یەكێك تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت، ئێستا سەرەڕای ژیانی سەختی ئاوارەیی، ئەو نەخۆشییە یەخەی حەنانی گرتووە. وەك باوكیشی باسی دەكات یەكێك لە گرفتە سەرەكییەكانی حەنان ئەوەیە، كە بۆ یاریكردن دەچێتە ناو منداڵان، بێزاری دەكەن و یاریی لەگەڵ ناكەن، دایكیشی بە ھۆی نەخۆشیی كچەكەیه‌وه تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە.
خەلیل حاجی، باوكی حەنان بە كوردستان24ی گوت: "بۆ چارەسەر بردوومانەتە لای زۆر پزیشكی پسپۆر و نەخۆشخانەی تایبەت، بەڵام چارەی كچەكەمان نەكراوە، بۆیە داوا لە حكوومەت و رێكخراوە مرۆییەكان و خێرخوازان دەكەین، بۆ رزگاركردنی كچەكەمان لەو بارودۆخە خراپە، ھاوكاریمان بكەن".
نەخۆشیی ماسی، حەنانی ھێندە بێزار كردووە، كە سەلیقەی یاری و ھەڵپەڕینی ناو ھاوتەمەنەكانیشی نەبێت، ئەو بەردەوام دەگریێت و لە كاتی چوونمان بۆ ماڵیان بە گریانەوە داوای كرد‌و كە چارەسەری نەخۆشییەكەی بكرێت.
ھ.م