ژمارهیهك منداڵی دیكەی ئێزدی لهدهست داعش رزگار كران
ھێشتا ترسی داعش لە دهروونیان دایە
K24 - حەسەكە
ژمارهیهك منداڵی دیكەی ئێزدیو كه له لایهن داعشهوه ڕفێندرابوون، دوای ئازادكردنیان، گهیشتنه شاری حهسهكهی رۆژئاوای كوردستان.
ئهو منداڵانه چیرۆكی دهستگیركردن و ژیانی خۆیان له نێو داعش بۆ كوردستان24 دهگێڕنهوه و دهڵێن "به زۆر لهسهر كۆمهڵێك شت فێركراوین و راهێنراوین".
ئەو منداڵانەی لە دەست چەكدارانی داعش رزگار كراون، ھێشتا ترسی داعش لە دهروونیان دایە، بۆیە كە تیمی كوردستان24 لێیان نزیكبووەوە، داوایان دەكرد وێنەیان نەگیرێتو نەك چەكدارانی داعش بیانبیننەوە.
میلاد، یەكێكە لەو منداڵانەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری باغۆزی سووریاو لە دەست چەكدارانی عێراق رزگار كرا، ئەو بە كوردستان24ی گوت: "چەكدارانی داعش بە ئێمەیان دەگوت ئایینی ئێوە باش نییە و ئایینی ئیسلام باشترە، تەمەنی من بچووك بوو، بەڵام ئەوانەی لەمن گەورەتر بوون، دەبرانە خولی سەربازی".
منداڵە كچەكان لەناو داعش باس لەوە دەكەن، كە لەلایەن چەكدار و ژنەكانی داعش توندوتیژییان بەرامبەر كراوە. ھەدیە کە ماوەی پێنج ساڵ لەناو داعش بووە، یەكێكە لەو نموونانەیو كە ھێشتا شوێنەواری لێدان بەسەر جەستەیەوە دیارە و دەڵێ: "من لای ژنەكانی داعش بووم، كاتێك خواردن لەوان زیاد بوایەو ئەوكات دەیاندا بە من، ئەگەرنا، بێ خواردن دەمامەوە، منیان زۆر ماندوو دەكرد و لەسەر شەقامەكان دەكەوتم".
ھ.م