ئه‌مه‌ريكا: "ره‌نگه كوڕه‌كه‌ى ئوسامه بن لادن ببێته سه‌رۆكى نوێى تيرۆريستان"
له 2005ه‌وه به‌شداريى له كرده‌وه‌كانى رێكخراوى قاعيده كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى نووسينگهى ئاسايشى ديپلۆماسى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، "مايكڵ ئڤانۆڤ"، رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌ر هه‌يه، هه‌مزه‌ى كوڕى ئوسامه بن لادن، خۆى له ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان ئه‌فغانستان و پاكستان حه‌شار دابێت، ياخود له ئێران بێت".
گوتيشى: "له‌و بڕوايه‌داين، هه‌مزه له ناوچه سنوورييه‌كانى ئه‌فغانستان و پاكستانه. ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌يه، ئه‌و سه‌رۆكى نوێى ئه‌و تيرۆريستانه بێت، كه له ناوچه‌كانى باشوورى ئاسياى ناوه‌ڕاست بڵاوبوونه‌ته‌وه".
پێشتر ئه‌مه‌ريكا پاداشتێكى به بڕى "يه‌ك مليۆن" دۆلار ته‌رخان كردبوو بۆ هه‌ر كه‌سێك زانيارى له باره‌ى شوێنى خۆ حه‌شاردانى هه‌مزه بداته ئه‌مه‌ريكا.
هه‌مزه بن لادن، له‌دايكبووى 1989يه. له 2005ه‌وه به‌شداريى له كرده‌وه‌كانى رێكخراوى قاعيده كردووه. ژماره‌يه‌ك گرته‌ى ڤيديۆيى و تۆمارى ده‌نگى بڵاوكردوونه‌ته‌وه.
له دواين تۆمارى ده‌نگيدا له مانگى ئايار/ مايۆى 2017 بڵاويكرده‌وه، داوايكرد، "هێرش بكرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مه‌ريكا، ئه‌وروپا، رووسيا و جووله‌كه‌كان له هه‌موو جيهاندا".
سه‌رچاو: روسيااليوم
ئ.ر