جیاوازیی نێوان هێز و سوپای هیندستان و پاكستان
هه‌ردووكیان خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمین، به‌ڵام كامیان به‌هێزتره؟
K24 - هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازیی له نێوان هه‌ردوو وڵاتی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی، كه هیندستان و پاكستانن، به هۆی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوانیان، دووره، به‌ڵام دامه‌زراوه‌ی "گڵۆباڵ فایه‌ر پاوه‌ر" جیاوازیی هێز و سوپای هه‌ردوو وڵات ده‌خاته‌ڕوو.
ریزبه‌ندی جیهانیی
له سه‌ر ئاستی جیهان، سوپای هیندستان له ریزبه‌ندیی چواره‌م دێت، به‌ڵام پاكستان له ریزبه‌ندیی 17 به‌هێزترین سوپای جیهان دایه، هه‌ردوو وڵاتیش خاوه‌ن سوپایه‌كی ئاسمانی به‌هێزن و چه‌كی ئه‌تۆمییان هه‌یه.
سوپای هیندستان
ژماره‌ی دانیشتووانی هیندستان یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، ژماره‌ی سه‌ربازانیشی ده‌گاته 4 ملیۆن و 200 هه‌زار سه‌رباز، كه زیاتر له دوو ملیۆن و 500 هه‌زاریان یه‌ده‌گه.
له رووی هێزی ئاسمانیشه‌وه، هیندستان خاوه‌نی 2 هه‌زار و 185 فڕۆكه‌ی سه‌ربازییه، 590 فڕۆكه‌ی جه‌نگی، 804 فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر، زیاتر له 700 فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی، 250 فڕۆكه‌ی راهێنانی سه‌ربازیی و 720 هه‌لیكۆپته‌ر، كه 15هیان هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌رن.
له رووی تانكه‌وه، سوپای هیندستان خاوه‌ن 4 هه‌زار و 400 تانكه، له‌گه‌ڵ 3 هه‌زار و 150 زریپۆش و 190 تانكی تۆپهاوێژ، له‌گه‌ڵ 4 هه‌زار و 150 تۆپهاوێژی مه‌یدانی، هاوكات خاوه‌ن 266 راجیمه‌ی مووشه‌كییه.
هه‌رچی هێزی ده‌ریاییه، هیندستان خاوه‌ن كه‌شتیگه‌لێكی 290 پارچه‌ییه، كه كه‌شتیی فڕۆكهههڵگریشی هه‌یه، یه‌كێكیان دژه فڕۆكه‌یه، 14 كه‌شتیی جه‌نگی، 11 تێكشكێنه‌ری ده‌ریایی، 15 ژێرده‌ریایی و 4 كه‌شتیی تایبه‌ت به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینی ده‌ریایی.
هاوكات هیندستان خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمییه، كه له سه‌رووی هه‌موو چهكهكانهوهیه و له 90 بۆ 110 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه و بودجه‌ی به‌رگریی ساڵانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش، نزیكه‌ی 47 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
سوپای پاكستان
ژماره‌ی دانیشتووانی 205 ملیۆن كه‌سه، نزیكه‌ی 637 هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه، له‌گه‌ڵ 282 هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گ، به‌وه‌ش جیاوازییه‌كه‌ی له رووی مرۆییه‌وه زۆر كه‌متره له هیندستان.
له هێزی ئاسمانییش، پاكستان هه‌زار و 280 فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی هه‌یه، 320یان فڕۆكه‌ی جه‌نگی، 410 فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر، 328 هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازیی، كه 49یان هێرشبه‌رن.
هه‌رچی تانك و زریپۆشیشه، پاكستان 2 هه‌زار و 182 تانكی هه‌یه، له‌گه‌ڵ 2 هه‌زار و 600 زریپۆش، 307 تانكی تۆپهاوێژ، هه‌زار و 240 تۆپهاوێژی مه‌یدانی، 144 راجیمه‌ی مووشه‌كی.
له هێزی ده‌ریاییش، كه‌شتیگه‌لی پاكستان له 197 پارچه پێكهاتووه، كه 5 ژێرده‌ریایی، 10 كه‌شتیی جه‌نگی و 3 پووچهڵكهرهوهی مینی ده‌ریایی.
پاكستانیش هه‌مان هێزی چه‌كی ئه‌تۆمیی هیندستانی هه‌یه، 90 تا 110 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه و بودجه‌ی ساڵانه‌ی به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ش، ده‌گاته 7 ملیار دۆلار.
سه‌رچاوه: CNN
ئ. م