پلاستەرێکی نوێ دوورینەوە و دەرزی ناهێڵێت

پێویستت بە پزیشک نابێت و لە ماڵەوە برینەکانت ساڕێژ بکە

K24 – هه‌ولێر:

جۆرە پلاستەرێکی نوێ ساڕێژی برینە قووڵەکان بەبێ دوورینەوە دەکات.

بەگوێرەی ڤیدیۆ هەواڵێکی رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی، ئەو پلاستەرە بەناوی ZipStitch بەبێ دەرزی و دەزوو برینەکان چارەسەر دەکات.

سەرەتا دەبێت بەشێوەیەکی تەندروست دەوربەری شوێنی برینەکە ساڕێژ بکەیت و پاشان پلاستەرەکەی لەسەر دانێیت، دواتریش لە رێگای چەند تووندکەرەوەیەک، دەمی برینەکە دادەخەیت تا بە شێوەیەکی سروشتی ساڕێژ ببێت.

لەگەڵ ئەم داهێنانە، پێویستت بە پزیشک نییە و دەتوانی لە کاتی چوونە دەرەوە و گەشتکردن بەکاری بهێنی، لە دوای ساڕێژبوونی برینەکەش، کەمتر شوێنەواری بڕینەکە دەردەکەوێت تاوەکو دوورینەوە و بەکارهێنانی پلاستەری ئاسایی.

H.J