"پێرێز بڕیاریداوه دووباره مۆرینهۆ بۆ ریال مه‌درید بگه‌ڕێنێته‌وه"
"كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆرینهۆ بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌بێت"
به گوێره‌ی پێگه‌ی (لو سپۆرت)، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاریداوه دووباره خۆزێ مۆرینهۆ بۆ یانه‌ی شایانه بگه‌ڕێنێـته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له دوای رۆیشتنی زینه‌دین زێدان ریال مه‌درید له ڕووی ئه‌نجامه‌كانه‌وه تووشی كێشه بووه، به جۆرێك 9 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ دووركه‌وتۆته‌وه.
پێگه‌ی (لو سپۆرت) نووسیویه‌تی: تا ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان پێرێز و مۆرینهۆ دا هه‌یه، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاریداوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه سانتیاگۆ سۆلاری دووربخاته‌وه و شوێنه‌كه‌ی به خۆزێ مۆرینهۆ پڕ بكاته‌وه.
مۆرینهۆ پێشتر له نێوان ساڵانی 2010 تا 2013 راهێنه‌ری ریال مه‌درید بووه، له‌م ماوه‌یه‌دا نازناوی لالیگای له وه‌رزی 2011 ـ 2012 برده‌وه، جامی شای ئیسپانیا له 2010 ـ 2011 به‌ده‌ستهێنا، جامی سووپه‌ری ئیسپانیای له 2012 برده‌وه.