له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پێنه‌دا.. به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كوشت
دادگای ئیمارات سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاند
K24- هه‌ولێر:
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دوبه‌ی له وڵاتی ئیمارات سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر كرێكارێكی بیانی‌دا سه‌پاند، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی پێنه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات، به چه‌قوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كوشتووه.
رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی بڵاویكرده‌وه، تاوانه‌كه له ناو ئه‌و كۆمپانیایه له ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی روویداوه، كه كرێكاره‌كه كاری لێ ده‌كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌و رووداوه‌دا تاوانباره‌كه كرێكارێكی دیكه‌شی بریندار كردووه، كه هه‌وڵی داوه رێگری له هێرشه‌كه بكات.
دادگای ناوبراو داوایه‌كی تاوانباره‌كه‌شی ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه داوای كردبوو سزاكه‌ی سووك بكرێت، چونكه وه‌ك تاوانباره‌كه له لێپرسینه‌وه‌دا گوتبووی، ئه‌و بۆ مه‌به‌ستی كوشتن چه‌قووی له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی نه‌داوه.
رۆژنامه ئیماراتییه‌كه نووسیویه‌تی، تاوانباره‌كه خه‌ڵكی وڵاتێكی ئاسایه و له‌كاتی لێپرسینه‌وه‌دا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و چه‌ند جارێك چه‌قووی له قوربانییه‌كه داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك داوای مۆڵه‌تی لێ كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی مۆڵه‌تی پێ نه‌دابوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه ئیمارتییه ناسنامه‌ی وڵاتی تاوانباره‌كه ئاشكرا بكات.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا كرێكاره برینداره‌كه‌ش گوتوویه‌تی، هه‌وڵی زۆری داوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له كرێكاره هێرشبه‌ره‌كه بكات، تاوه‌كو له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه نزیك نه‌بێته‌وه، به‌ڵام هێرشی كردووه‌ته سه‌ری و ئه‌ویشی برینداری كردووه.
H.B