كەمی مووچە كەمئەندامان ناچاری كاركردن دەكات
داوا دەكەن لە كابینەی نوێ كێشەی مووچەكەیان چارەسەر بكرێت
K24 - سلێمانی
لە چەند ساڵی رابردوو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان زۆرترین خۆپیشاندان و گردبوونەوەیان بەرامبەر کەمی مووچەی مانگانەیان ئەنجامداوە، بەڵام تائێستا گۆڕانکاری لە رێژەی مووچەکانیان نەکراوە و بەڵکو رێژەی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ نزیکەی 70% زیادکرا. ئەمەش خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی ناچار کردووە ھەر یەکێکیان بە جۆرێک ھەوڵی دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی بدات.
بەھادین حوسێن، خاوەن پێداویستی تایبەتە و تاکە سەرچاوەی داھاتی ئۆتۆمبێلە تاکسییەکەیەتی، ئەو ھەرچەند خۆی و کچەکەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، بەڵام ھیچ مووچەیەکیان نییە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە بەھۆی ھەڵەیەکی پزیشکی قاچی راستی لەدەستداوە و بەپێی پشکێنینە پزیشکیەکان بە رێژەی 65% خاوەن پێداویستی تایبەتە. داواکاری ئەو گەڕانەوەی ئەو مووچەیە کە بۆ خاوەن پێداویستیەکان دیاری کراوە.
لە ساڵی 2013 تەرخاندکردنی مووچە بۆ ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن راگیراوە، بەھۆکار بڕیاریکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بۆ دووبارە پشکنینەوەی رێژەی پشکنینەوەی کەمئەندامی لەلایەن چەند لیژنەیەکەوە. لەلایەن بەڕێوبەرایەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیەکانیشەوە داواکراوە لە کابینەی نوێی حکوومەتدا کێشەکانی مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان چارەسەربکرێت.
خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لە ماوەی رابردوودا زۆرترین خۆپیشاندانیان بۆ زیادکردنی کەمی مووچەکانیان کردووە، ئەوان ھەرچەندە بەشێوەی جۆراوجۆر بەشێک لە جەستەیان لە دەستداوە، بەڵام بۆ داواکردنی مافەکانیان ھیچ نەوەستاون و زۆرینەی رێگەکانیان تاقیکردونەتەوە.
ھ.م