ناشارەزاترین دز لە جیهان دەستنیشانکرا
چوو بۆ دزی بەڵام ئەوەی هەشیبوو لەدەستیدا
K24 – ههولێر:
لە شاری ئورۆرای ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمەریکا، دزێک دەچێتە دووکانێکی فرۆشتنی خشڵ و زێڕ، بەڵام شکست دەهێنێت.
بەگوێرەی ڤیدیۆ هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، دزەکە بە "خراپترین دزی جیهان" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناسراوە، بەوەی لە کاتی دزیکردندا، دەشڵەژێت و دەمانچەکەی لە دەست دەکەوێتەوە خوارەوە.
دزەکە چوو بۆ دزینی خشڵ و زێڕ، لەبری ئەوە دەمانچەیەکی لەدەستداوە و ناسنامەکەشی ئاشکرا بووە.
H.J