پیاوێكی دانیماركی ددان له‌ناو لووتی دێت
هەستەوەری بۆنکردنی لەدەست دابوو
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك نزیکەی دوو ساڵ کێشەی هەناسەدانی هه‌بوو لە رێگه‌ی لووتییه‌وه و هەستەوەری بۆنکردنی لەدەست دابوو، دوای ئه‌وه‌ی سەردانی دکتۆری کرد، ئینجا بۆ ده‌ركه‌وت كێشه‌یه‌كی ڤایرۆسی یان هه‌وكردنی لووت نییە، بەڵکو ددانێک لە ناو لووتی دروست بووە.
ئەو پیاوە 59 ساڵانه، رێگەی زۆری بە دەرمان و چارەسەری نەخۆشییەکەی گرتەبەر، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو، لە کۆتاییدا سەردانی نەخۆشخانەی زانکۆی Aarhusی لە دانیمارك کرد.
له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا تیشكی ده‌موچاویان گرت، سه‌ره‌تا دکتۆرەکان پێیانوابوو کە ئەوە تەنها کیسێك یان گرێیه، بەڵام پاش ڵێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر، زانییان ئەوە ددانێکە لە جۆگەی لووتی دروست بووە.
هەرچەرندە دیار نییە ئەم ددانە بۆ لە ناو جۆگەی لووت درووست بووە، به‌ڵام بە وتەی دکتۆرەکان لە ساڵی 1959 تاکو 2008، تەنها 23 کەس تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بوونه، له‌نێویشیاندا، 60٪ پیاون، دووچاری ئەم حاڵەتە دەبن و لەوانەیە هۆکاریشی بگەڕێتەوە بۆ هه‌وكردن، یانی گۆڕانكاری له رێڕه‌وی هاتنی ددانی ئاسایی.
