پێنج رێگای ئاسان بۆ رزگار بوون لە بۆن ساردی مریشک
بەم 5 رێگایە بۆنی مریشک مەهێڵە
K24 – ههولێر:
زۆرکەس حەز بە خواردنی مریشک دەکات، بەڵام بەهۆی ئەو بۆنە ساردەی لێیدێت، ئارەزووی خواردنی مریشکی نامێنێت.
دەتوانی بە گرتنەبەری ئەم پێنج رێگا جیاوازە، بۆن ساردی مریشک نەهێڵیت و خوانێکی بە چێژتر ئامادە بکەیت.
یەکەم
مریشکەکە لە ناوەوە و لە دەرەوە باش بشۆرەوە، دواتر دوو کەوچک ئارد و یەک کەوچک خوێ بکە بە تەواوی مریشکەکەدا.
جارێکی دیکە مریشکەکە بشۆرەوە تاکو پاشماوەی ئاردەکەی پێوە نەمێنێت.
پاشان، مریشکەکە بخەرە ناو مەنجەڵێک و یەک کەوچک خوێ، چارەگی پەرداخێک سرکەی سپی و لیمۆیەکی لەتکراو بە توێکڵەوە بخە ناو مەنجەڵەکە، دواتر مەنجەڵەکە تا رادەی داپۆشینی مریشکەکە پڕ بکە لە ئاو، 15 خولەک مریشکەکە لە ناو مەنجەڵەکە بهێڵەرەوە و باش تێکی بدە، لە کۆتایدا، جارێکی دیکە مریشکەکە بشۆرەوە.
دووەم
مریشکەکە باش بشۆرەوە و لە مەنجەڵێکدا لەگەڵ دوو تەماتەی گوشراو، شەربەتی یەک لیمۆ و یەک کەوچک خوێ تێکەڵی بکە، 15 خولەک بەو جۆرە جێی بهێڵە و دواتر مریشکەکە بشۆ.
سێیەم
مریشکەکە لە ناوەوە و لە دەرەوە باش بشۆرەوە و لەناو مەنجەڵێکی پڕ لە ئاو لەگەڵ شەربەتی دوو لیمۆ و توێکڵی چەند لیمۆیەک تێکەڵی بکە، با 15 خولەک مریشکەکە لەو دۆخە بمێنێتەوە و دواتر بیشۆ.
چوارەم
یەک کەوچک لە خوێ، زەردەچەوە، هاڕاوەی بیبەری رەش و سرکە بخەرە ناو مەنجەڵێک کە ئاو و مریشکی تێدایە.
15 خولەک بیهێڵەرەوە و دواتر مریشکەکە بشۆ.
پێنجەم
لە مەنجەڵێکدا چەند پارچە پیاز و سیر دابنێ و دواتر لەگەڵ چەند پارچە گێزەرێک، رۆزمێری، خوێ و دارچینی تێکەڵی بکە.
15 خولەک مریشکەکە لەو دۆخە بهێڵەرەوە و دواتر مریشکەکە بشۆ.
15smeals.com
H.J