ھەسەدە لە باغۆز دوا مۆڵەت دەداتە داعش
شەڕی سەخت لە ئارادایە
K24 - دێرەزوور
شهڕ و پێكدادانی سهخت لهنێوان ههدهسه و داعش له باغۆز بهردهوامه، له باغۆز. كه دوا مۆڵگهی خۆیانه، چهكدارانی داعش پهنا بۆ كردهی خۆكوژیی و هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو دهبهن.
لە باغۆز، هێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) چەكدارانی داعشیان لە سێ لاوە گەمارۆ داوە، شەڕڤانێكی ھەسەدە بە كوردستان24ی راگەیاند: "دوایین دەرفەتمان بە چەكدارەكان دا بۆ ئەوەی خۆیان رادەست بكەن، بەڵام ھێرشی پێچەوانە ئەنجام دەدەن و رووبەڕووبوونەوەی سەخت لە نێوانماندا ھەیە، ئامانجمانە بە زوویی تەواوی رۆژھەڵاتی فوڕات لە داعش پاك بكەینەوە".
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، ھەسەدە لە چەند میحوەرێك پێشڕەوی كردووە، لە چەند لایەكیشەوە چەكدارانی داعش لە رێگەی خۆكوژ و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكان، بەربەست بۆ ھێرشەكانی شەڕڤانانی ھەسەدە دروست دەكهن.
شەڕڤانێكی ھەسەدە لە بەرەكانی شەڕ بە كوردستان24ی گوت: "لە سێ میحوەر پێشڕەوی باشمان كردووە و ھەوڵ دەدەین لە سێ رۆژی داھاتوودا، تەواوی باغۆز كۆنتڕۆڵ بكەین".
ھ.م