كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دەستیپێكرد

پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت تاوتوێ دەكەن

K24 - ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ھەولێر و كۆبوونەوەی هه‌ردوو لا بۆ تاوتوێكردنی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و پرسە ناكۆكەكانی نێوانیان، دەستی پێكرد.

شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان پێكھاتوون لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی، مەسرور بارزانی، كاندیدی پارتی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی و ھۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، رۆژ نوری شاوێس، مەحموود محەمەد و جەعفەر ئیمینكی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، له‌گه‌ڵ دڵشاد شەھاب، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی.

شاندی یەكێتیش پێكھاتوون لە كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، حاكم قادر حەمەجان، ئەرسەلان بایز، عیماد ئەحمەد، قوباد تاڵەبانی، جەعفەر شێخ مستەفا، عومەر فەتاح، سەعدی ئەحمەد پیرە، لەتیف شێخ عومەر، عەندنان حەمە مینە، رزگار عەلی و لاهوور جه‌نگی.

كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دوای ئەوە دێت، كه‌ دوێنێ سەرۆك بارزانی و شاندێكی یەكێتی بە سەرۆكایەتیی كۆسرەت رەسووڵ كۆبوونەوە و بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، لەو دیدارەدا جەختیان لەسه‌ر كاری جیددی و بەردەوامیی رێككەوتنی هەردوولا بۆ دامەزراندن و پتەوتركردنی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان كردۆتەوە.

كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دەستیپێكرد
كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دەستیپێكرد
كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دەستیپێكرد
كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دەستیپێكرد