تا ئێستاش سوورێژه له‌م وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا و جیهان بڵاوه
تا ئێستاش حاڵه‌تی نوێی نه‌خۆشییه‌كه تۆمارده‌كرێت
K42 - هه‌ولێر:
سوورێژه، نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسیی گوازراوه‌یه و هه‌ندێكجار كوشنده‌یه، به گشتی منداڵان خوار ته‌مه‌ن 7 ساڵ تووشی ده‌بن، به‌ڵام هه‌ندێكجار گه‌وره‌كانیش دووچاری نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن.
ئه‌گه‌رچی ئێستا پێكوت (ڤاكسین)ی تایبه‌تی دژه‌ڤایرۆسه‌كه هه‌یه و ساڵانه له كوردستانیش منداڵانی پێدهكوترێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌خۆشییه‌كه له به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان، به‌ربڵاون.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه، سووڕههڵگهڕانهوهی پێست و تای به‌رزه له منداڵان، له ساڵانی 1963 زانایانی ئه‌مه‌ریكا، توانیان ڤاكسینی دژه‌ڤایرۆسه‌كه درووست بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ماوه‌ی ساڵانی 2017 و 2018، زۆرترین حاڵه‌تی سوورێژه، له‌م وڵاتانه بڵاوبوونه‌ته‌وه و تۆمار كراون:
1- ئۆكراین، 30 هه‌زار و 338 حاڵه‌ت.
2- فلیپین، 13 هه‌زار و 192 حاڵه‌ت.
3- به‌رازیل، 10 هه‌زار و 262 حاڵه‌ت.
4- یه‌مه‌ن، 6 هه‌زار و 641 حاڵه‌ت.
5- ڤه‌نزوێلا، 4 هه‌زار و 916 حاڵه‌ت.
6- سربیا، 4 هه‌زار و 355 حاڵه‌ت.
7- مه‌ده‌گه‌شقه‌ر، 4 هه‌زار و 307 حاڵه‌ت.
8- سوودان، 3 هه‌زارو 496 حاڵه‌ت.
9- تایلاند، 2 هه‌زار و 758 حاڵه‌ت.
10- فه‌ره‌نسا، 2 هه‌زار و 269 حاڵه‌ت.
ئ. م