ورده‌كاریی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ
یه‌كێتی: ره‌شنووسێك بۆ رێككه‌وتن له‌نێوانماندا هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
بە گوێره‌ی بەدواداچوونێکی کوردستان 24، ئەو رێککەوتنەی لە نێوان کۆمەڵ و یەکێتی باس دەکرێت، تەنها قسەیە بۆ میدیاكان.
بڕیاردەری ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی ئاشکرای دەکات، تا ئێستا بڕیار نەدراوە لەگەڵ یەکێتی رێککەوتن واژۆ بکەن. کادرێکی یەکێتیش باس لە بوونی رەشنووسێک ده‌كات، كه بۆ رێككه‌وتن له‌نێوان یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ هه‌یه.
له‌باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی، كه باسی لێوه ده‌كرێت، شوان رابەر, بڕیاردەری سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "تا ئێستا بڕیار له‌سه‌ر رێككه‌وتن نه‌دراوه، بۆیه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی ده‌ستنیشان نه‌كراوه، كه‌ی بڕیاردرا، ئه‌و كات ناوه‌ڕۆكه‌كه و میكانیزمهكهشی دیاری ده‌كرێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ به‌رده‌وامن".
له به‌رامبه‌ریشدا نەوزاد رەسوڵ, کادری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان قسه‌یه‌كی دیكه ده‌كات و ده‌ڵێت: "تا ئێستا گفتوگۆ له نێوان یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ هه‌بووه، رهشنووسێكیش له نێوان هه‌ردوو لادا هه‌یه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه, كه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتووه و بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت له گفتوگۆ دایه، به‌ڵام وادیاره ئه‌و حیزبه چاوی له رێككه‌وتنی دیكه‌ش له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه له نێوان یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی باسی لێوه ده‌كات، هێشتا حیزبه‌كه‌ی بڕیاری رێككه‌وتنی نه‌داوه.
H.B