هێشتا زۆرينه‌ى ئاواره‌كانى شنگال نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان
شەڕی داعش لە کۆتایی نزیک بۆتەوە
K24 – شنگال:
لەگەڵ ئەوەی شەڕی داعش لە کۆتایی نزیک بۆتەوە، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆری کوردانی ئێزدی لە کەمپی ئاوارەکاندا دەژین.
ئاوارەکانی شنگال گلەیی لە حکوومەتی عێراق دەکەن و دەڵێن بەغدا لە بەرامبەر ئاوارەکان و ئەو کارەساتەی بەسەر شنگالدا هاتووە، کەمتەرخەم بووە.
ئاواره‌كانى شنگال ماوه‌ى نزيكه‌ى پێنج ساڵه له كه‌مپه‌كاندا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئيداره‌ى قه‌زاى شنگاليش حكوومه‌تى به‌غدا له ئاست قه‌يرانى ئاواره‌كان به گشتي و ئاواره‌كانى شنگال به تايبه‌تى، به كه‌مته‌رخه‌م تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.