له‌ سلێمانى دوو منداڵى خێزانێكى ئاواره‌ تووشى نه‌خۆشيێكى ده‌گمه‌ن بوون

باوکیشیان بە ھۆی نالەباریی ژیانیان منداڵەکانی لە خوێندن دەرهێناوە

K24 – سلێمانى:

خێزانێکی ئاوارەی پارێزگای دیالە لە شاری سلێمانی، ژیانیان لە مەترسی دایە، چونکە دوو لە منداڵەکانی خێزانەکە، تووشی نەخۆشیێكی دەگمەن بوونە، باوکیشیان بە ھۆی نالەباریی ژیانیان، منداڵەکانی لە خوێندن دەرهێناوە و وەک خۆیشی دەڵێ، ئێستا توانای چارەسەرکردنی منداڵەكانی نەماوە.