فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداریی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
یه‌كێتی كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
فراکسیۆنی یەکێتی بەشداریی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکات و هەوڵ دەدرێت لە دانیشتنی داهاتوودا، کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت. دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان، پەرلەمان یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەموار دەکاتەوە.
بە گوێره‌ی زانیارییەکانی کوردستان 24، لەگەڵ یەکلاییبوونەوەی کاندیدەکەی یەکێتی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، کاتی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیش رادەگەیێنرێت.
هه‌رچه‌نده ورده‌كاریی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام کاروان گەزنەیی، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حزبه‌كه‌ی و پارتی دیموكراتی كوردستان به گرنگ وه‌سف ده‌كات.
له‌كاتێكدا بریار بوو ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، بەڵام بۆ ئەو کاتە دواخرا، كه یەکێتی بەربژێری خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکاتەوە، بە یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش، یاسای سەرۆکایەتیی هه‌رێم بە رێککەوتن لەگەڵ لایەنەکان هەموار دەکرێتەوە، ئه‌مه‌ش وەك هەنگاوێكی کرداری بۆ پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حکوومەت.
له‌م باره‌یه‌وه رێبوار بابكه‌یی، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت: "ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتیمانی و ده‌ستوورییان هه‌یه، به شێوازێكی تۆكمه‌تر دابڕێژینه‌وه" و ئاشكراشی ده‌كات، "ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌ش كاندیدی یه‌كێتی له په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێردرێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه له هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه".
رێککەوتنەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێـیی نیشتیمانیی کوردستان لەلایەن خەڵک و لایەنە سیاسییەکانەوە پێشوازیی لێ کرا, ئەم رێککەوتنە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی کارا کرد و لە کۆتایی ئەم مانگەدا پێکهێنانی حکوومەت رادەگەێنرێت.
H.B