گۆڕان داوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ده‌كات
پارتی پێشوازیی لێ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای رێکەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی، بزوتنەوەی گۆران داوای کۆبوونەوەی سێ قوڵیی نێوانیان دەکات، بە مەبەستی نووسینەوەی کارنامەی حکوومەتی داھاتوو، پارتی پێشوازیی لە ھەر ھەنگاوێک دەکات, کە ببێتە مایەی لێکتێگەشتن و لێک نزیکبوونەوەی لایەنەکان.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان ده‌ڵێت: "پێویسته لایه‌نه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت بۆ نووسینه‌وه‌ی پلان و كارنامه‌ی حكوومه‌ت به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه، پێویسته ئه‌و خاڵانه جێگیر بكرێن، كه ده‌بێت له كارنامه‌ی حكوومه‌تدا هه‌بن و رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی دوای نووسینه‌وه‌ی كارنامه‌كه، له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێن".
بە گوێرەی زانیارییەکان، بزووتنەوەی گۆڕان لە ھەفتەی داھاتوودا کار لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە دەکات. هاوكات پارتی دیموکراتی کوردستان گەشبینە بە ئەنجامی دانیشتنەکان و پێشوازیی له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، شێخ عه‌تا ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له پارێزگای سلێمانی ـ هه‌ڵه‌بجه جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا پێیدا تێ ده‌په‌ڕین، ناوچه‌كه‌ی خستۆته به‌رده‌م لێشاوێك ئاڵوگۆڕیی ریشه‌یی و خێرا، بۆیه پێویسته ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان كردوویه‌تی، بكرێنه بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی نێوان هه‌رسێ لایه‌نه‌كه".
ھەرچەند یەکێتی رای خۆی لە سەر کۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەرنەبڕیوە، بەڵام گۆڕان بە گرنگی دەزانێت، بە بڕوای چاوێرانیش، بەردەوامیی کۆبوونەوەکان نزیک بوونەوەی زیاتر لەنێوان لایەنەکان دروست دەکات و كۆتایی به گرژییه‌كان ده‌هێنێت.
H.B