محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود به رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی گه‌شبینه
"هه‌میشه گوتوومه: ئیداره‌دانی هه‌رێمی كوردستان به رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی و هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كرێت"
K24- هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود, سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پیشوازیی له رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، خۆشحاڵیی خۆی به‌و رێككه‌وتنه رایگەیاند و دووپاتی كرده‌وه، "رێككه‌وتنی ئه‌م دوو حزبه هه‌نگاوێكی گرنگە"، ده‌شڵێت: "رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی واته رێككه‌وتنی ته‌واوی ناوماڵی كوردی".
H.B