یەكێتی لە 48 كاتژمێری داھاتوودا كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان دیار دەكات
نەرمین عوسمان: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەنگی لەسەر دەدرێت
K24 - سلێمانی
نەرمین عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە كوردستان24ی رایگەیاند: "لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، کۆدەبێتەوە".
گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا کاندیدێک بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێرێت، تەنیا رێواز فایەق و بێگەرد تاڵەبانی کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان".
ئەوەشی خستەڕوو: "ھەموو ئەو پۆستانەی له حكوومهتی ههرێمی كوردستان بەر یەكێتی دەكەون، لە ئەنجومەنی سەركردایەتی كاندیدیان بۆ دیار دەكرێت، بەڵام لەو بڕوایەدانیم لە كۆبوونەوەی داھاتوودا كاندید بۆ ھەموو پۆستەكان یەكلا بكرێتەوە".
جەجتیشی كردەوە: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەند دەبێت بە رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان".
لە 4/3/2019، لە هەولێر پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان رێککەوتنێکی سیاسییان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان واژۆ کرد.
ھ.م