کۆسرەت رەسوڵ: ئومێدی زۆرمان بە رێککەوتنەکە هەیە

"رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵکە"

K24 - سلێمانی:

کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵکە و ئومێدی زۆریشمان بە رێککەوتنەکە هەیە.

جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، له‌ لێدوانێك بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له‌ په‌راوێزی به‌ڕێوه‌چوونی شه‌شه‌مین دیداری سلێمانی، گوتیشی: "یەکێتی پابەندی سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتنەکە دەبێت".

كۆسره‌ت ره‌سووڵ، ئاماژەی بەوەشدا، لێژنەکان دوای دەستبەکاربوونیان، دەست بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەکە دەکەن.

رۆژی دووشه‌ممه‌، 4ی ئادار/ مارسی 2019، پارتی و یه‌كێتی له‌ شاری هه‌ولێر رێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد و بڕیاره‌ به‌ گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌، پرسه‌كانی نێوانییان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.