بەرهەم ساڵح: یەكپارچەیی عێراق پەیوەستە بە جێبەجێكردنی دەستوور

"نابێت جیاوازی لە نێوان پێكھاتەكانی عێراقدا بكرێت"

K24 - سلێمانی

بەرهەم ساڵح، سەرکۆماری عێراق لە شەشەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، یەکپارچەیی خاکی عێراق پەیوەستە بە جێبەجێکردنی دەستوور و پابەندبوون بە بنەماکانی.

گوتیشی: "عێراقی یەكگرتوو بەوە دەمێنێتەوە كە ھەموومان پابەند بن بە دەستوورەوە، نابێت کارێک بکەین، کە ببێتە هۆکاری دروستبوونی جیاوازی لەنێوان پێکهاتەکان".

 ئاماژەی بەوەشدا: "راستە داعش یەكەم جار ھاتە مووسڵ، بەڵام دواتر ھەمووانی كردە ئامانج، بۆیە دەبێ پەند لە رابردوو وەرگرین و بەرژەوەندیی عێراق و ناوچەكە لەبەرچاو بگرین".

ھ.م