فراكسیۆنه‌كان ڕكابه‌ری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
لێره بزانه كام لێژنه‌ی په‌رله‌مانی داواكاریی زۆری له‌سه‌ره
K24- هه‌ولێر:
فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەسەر دابەشکردنی لیژنەکان نە گەیشتوونەتە رێککەوتن. لە بەدواداچونێکی کوردستان 24دا دەرکەوتووە, فراکسیۆنەکان هەوڵی لیژنە سیادییەکان دەدەن، دابەشکردنی پۆستی وەزارەتەکانیش کاریگەری لەسەر لیژنەکان هەیە.
شوان زراری, پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: ئه‌وان ئه‌و لێژنانه وه‌رده‌گرن، كه وه‌زاره‌ته پهیوهندیدارهكانيان به‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌ون، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه به‌م شێوه‌یه لایه‌نه‌كان زیاتر ده‌توانن چاودێریی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كان بكه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاشكراش ده‌كات، به گویره‌ی یاسای سانتلیگۆ، پارتی 7 سه‌رۆك لێژنه‌ی په‌رله‌مانی به‌رده‌كه‌وێت.
له‌كاتێكدا دابەشکردنی وەزارەتەکان کاریگەری لەسەر لیژنەکان دەبێت, فراکسیۆنەکان چاویان لەو لیژنانەیە، کە وەزارەتەکە لای حزبەکەیان نەبێت، بزووتنەوەی گۆڕان 2 تا 3 لیژنەی بەردەکەوێت و چاوی لە لیژنەی دارایی و پێشمەرگەیە.
له‌م باره‌یه‌وه شایان عه‌سكه‌ری، په‌رله‌مانتاری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی بهركهوتهكان، نزیكه‌ی 3 سه‌رۆك لێژنه‌مان به‌رده‌كه‌وێت و له سه‌رجه‌م لێژنه‌كانی دیكه‌ش ئه‌نداممان ده‌بێت".
له به‌رامبه‌ریشدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاوی له هه‌ردوو لێژنه‌ی دارایی و ئه‌وقافه و عوسمان كانی كورده‌یی، په‌رله‌مانتاری ئه‌و حیزبه ده‌ڵێت: "بۆیه چاومان له هه‌ردوو لێژنه‌ی دارایی و ئه‌وقافه، چونكه ئه‌مانه دوو لێژنه‌ی فراوانن و ده‌مانه‌وێ له‌وێوه چاودێریی گشتی بكه‌ین، به‌تایبه‌ت لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، چونكه ئه‌و لێژنه‌یه به‌لای ئێمه‌وه گرنگه و پێویسته له لایه‌ن زانایێكی ئاینییه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی بكرێت".
بۆ دابەشکردنی لیژنەکان چاوه‌ڕێی یەکێتی دەکرێت, بۆ ئەوەی ناوی کاندیدانی رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی بکات, هەفتەی داهاتوو دوای ڕێككه‌وتنی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، لیژنە هەمیشەییەکان و کاندیدی یەکێتیش بۆ سەرۆکی پەرلەمان بە دەنگدان یەکلا دەکرێنەوە.
H.B