عەبادی: پێویستە کەرکووک لەلایەن هێزێکی نیشتمانییەوە بپارێزرێت

"دەبێت پاڵپشتیی پێکەوەژیان و سەقامگیری لە کەرکووک بکرێت"

K24 - سلێمانی

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر بە پێویستی ده‌زانێت کەرکووک لەلایەن هێزێکی نیشتمانییەوە بپارێزرێت، کە نوێنەرایەتیی کۆمەڵگەی عێراقی بکات.

عەبادی گوتی: "کەرکووک بۆ کەرکوکییەکانە و بەشێکی گرنگی عێراقە، دەبێ ئێمەش پاڵپشتیی لە پێکەوژیان و سەقامگیریی شارەکە بکەین، دەبێ کەرکووک لەلایەن هێزێکی نیشتمانییەوە بپارێزرێت، کە نوێنەرایەتیی کۆمەڵگەی عێراقی بکات، دەبێ دانیشتوانی ئەو ناوچەیە هەست بە ئارامی و ئاسایش بکەن، نابێ هێزەکان لایەنگری بکەن".

ھ.م