"ئه‌ردۆغان ناكۆكی ده‌خاته‌ نێوان كورد و پێكهاته‌كان"

ھەدەپە: دەسەڵاتدارانی توركیا ستەم و بێكاریان بۆ خەڵك ھێناوە

K24 - ھەولێر

سه‌زای ته‌مه‌لی، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) رایدەگەیەنێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ناكۆكی ده‌خاته‌ نێوان كورد و تورك و ئه‌رمه‌ن و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی توركیا.

تەمەلی هەروەها ده‌شڵێ "سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ته‌نیا سته‌م و بێكاریان بۆ خه‌ڵكی وڵات هێناوه‌ و ناكۆكیان خستۆته‌ نێوان گه‌ل و پێكهاته‌كان، ئه‌مه‌ش بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی  ئێش و ئازار بۆ هاووڵاتیان".

ھ.م