به‌هۆی یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید و ئایاكس گۆڕانكاری له‌ پێكهاته‌ی به‌رازیل كرا

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل یاریزانێكی ئایاكسی له‌ شوێنی ڤینیسیۆس بانگهێشت كرد

دەیڤید نێرێسی یاریزانی بڕازیلی یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی له‌ شوێنی ڤینیسیۆس بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرا.

دوای ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ یانەکەیدا و تۆمار کردنی گۆڵێک بەرامبەر ریال مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، نێرێس لە شوێنی ڤینیسیۆس جۆنیۆری هاونیشتیمانی و یاریزانی یانەی ریال مەدرید کە ئەویش بۆ جاری یەکەمی بوو بانگهێشتی هەڵبژاردەی بکرێت، بانگهێشت کرا و بریارە بەشداری یارییە دۆستانەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات.

نێرێس جاری یەکەمی بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی وڵاتەکەی دەکرێت و پێشتر تەنها لە ریزی هەڵبژاردەی خوار بیست ساڵانی وڵاتەکەی یاریکردووە.

دەیڤید نێرێسی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، پێشتر له‌ یانه‌ی ساوپاوڵۆی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه‌، له‌ هاوینی 2017 له‌ ده‌رگه‌ی ئه‌یاكس په‌یوه‌ندی به‌ خوله‌كانی ئه‌وروپا كرد، ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌یاكس له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 37 یاری كردووه‌ و 6 گۆڵ و 13 ئاسیستی كردووه‌.

Fly Erbil Advertisment