جۆن بۆڵتۆن: ئه‌مه‌ريكا بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا و به‌ريتانيا له سووريا گه‌شبينه
له‌گه‌ڵ هاوتا به‌ريتانى و فه‌ره‌نسييه‌كه‌م وتوێژم له‌و باره‌يه‌وه كردووه
K24 – هه‌ولێر:
راويژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى له ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا، جۆن بۆڵتۆن له باره‌ى داهاتووى سوورياوه گه‌شبينى خۆى سه‌باره‌ت به هاوكارى به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا ده‌ربڕى.
بۆڵتۆن له چاوپێكه‌وتنيكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (ABC)ى ئه‌مه‌ريكى گوتى: هه‌فته‌ى رابردوو، له‌گه‌ڵ هاوتا به‌ريتانى و فه‌ره‌نسييه‌كه‌م وتوێژم له‌و باره‌يه‌وه كردووه.
گوتيشى: من زۆر گه‌شبينم كه ئه‌وان به‌شدارى ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده به ره‌سمى پابه‌ندى خۆيان بۆ مانه‌وه‌يان له سووريا ده‌رنه‌بڕيوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هاوبه‌شى سوپاى ئه‌مه‌ريكا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف دانفۆرد، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه، هێزێكى هاوبه‌شى نێوده‌وڵه‌تى له سووريا بمێنێته‌وه، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگيرى به تايبه‌تى دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا.
بۆڵتۆن باسى له‌وه‌شكرد، سه‌ره‌ڕاى زيانه مه‌يدانييه‌كانيى، داعش هه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا له باره‌ى له‌ناوبردنى ده‌سه‌ڵاتى داعش وتويه‌تى، ماناى ئه‌وه ناگه‌يه‌نێت به ته‌واوى رێكخراوه‌كه له‌ناو ده‌چێت.
دووپاتيشيكرده‌وه، تاكه ئامانجى كۆشكى سپى له باره‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراق و به‌شێك له سوپاكه‌ى له سووريا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه رێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش بكرێت.