ئه‌ردۆغان: خۆپيشانده‌رانى هه‌شتى مارس سوكايهتييان به بانگ كرد
هه‌شتى مارس به ناوى پشتيوانى له ژنان خۆپيشاندانيان كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، ئه‌وانه‌ى هه‌شتى مارس به ناوى پشتيوانى له ژنان خۆپيشاندانيان كرد، سوكايه‌تيان به بانگ و ئاڵاكه‌مان كردووه.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: جه‌هه‌په و هه‌ده‌په،له هيچدا كۆك نه‌بن، له‌وه‌دا ته‌بان دژايهتى بانگ و ئاڵا بكه‌ن و به فيكه و هۆتاف كێشان بێ رێزى به‌رامبه‌ر به بانگهكهمان بكه‌ن.
رۆژى هه‌شتى مارس، هه‌ريه‌ك له جه‌هه‌په و هه‌ده‌په، كه دوو پارتى به‌رهه‌ڵستكارى توركيان، له شه‌قامى تهقيسمى ئه‌سته‌مبوڵ خۆپيشاندانيان بۆ پشتيوانى له پرسى ژن له‌و وڵاته‌دا سازدا.
هه‌روه‌ها گوتى: به بێڕێزیکردن به ئاڵا و بانگهكهمان راسته‌وخۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و داهاتوومان. ته‌نها هاوپه‌یمانی ئه‌وان دوژمنایه‌تیكردنی بانگ و ئاڵایه. لەگەڵ گەلەكەمان پێكەوە، تا دوایین دڵۆپی خوێنمان دژی ئەوانە خەبات دەكەین، کە چاو دەبڕنە ئاڵاكەمان كە نیشانەی ئازادیمانە، جا ئەوانە چ پەكەكە، چ فەتۆ یان هەر هێزێك بن جیاوازیی نییە. لەم وڵاتەدا هەرچی دوژمنی گەل، ئاڵا، بانگ، نیشتمان و دەوڵەت هەبێت، دژایەتیكردنیان فەرزە لەسەرمان. ئه‌و بابه‌ته، بابه‌تی سیاسی نییه، بابه‌تی شه‌ره‌فه.