ئێران داوای هاوپه‌یمانێتی له عێراق ده‌كات
ده‌بێت وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش بێنه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له پرێس كۆنفرانسێكدا دووپاتیكرده‌وه، ئێران عێراق به وڵاتێكی گرنگی ناوچه‌كه و ئیسلامی و عه‌ره‌بی ده‌زانێت.
گوتیشی: عێراق ده‌توانێت رۆڵێكی گرنگ له په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت.
رۆحانی جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێران ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق رابگه‌یه‌نێت، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی وڵاتانی دیكه بكه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك فراوان بكه‌ن، كه وڵاتانی دیكه‌ش روو له هاتنه‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان بكه‌ن.
ئه‌مرۆ حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا، وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئامانجى له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ فراوانكردنی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانییه له نێوان عێراق و ئێران و گفتوگۆكردنه له باره‌ی چه‌ند پرسێكی ئابووریی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ش، رۆحانی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له عێراق ده‌مێنێته‌وه.
H.B