عێراقییه‌كانی دوا مۆڵگه‌ی داعش ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه
"نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌سن و چه‌كداری داعشیشیان تێدایه"

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی كۆمیته‌ی خاچی سووری "ێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌ین نزیكه‌ی 20 هه‌زار عێراقی له سووریاوه بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و به‌شێكیشیان ژن و منداڵن و له باغۆزی دوا مۆڵگه‌ی رێكخراوی داعشه‌وه رایانكردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی به‌غدا له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بگه‌ڕێنرێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان".
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا هه‌زاره‌ها كه‌س له دوا مۆڵگه‌ی داعشه‌وه هاتنه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) و به‌و هۆیه‌شه‌وه هێرشی سه‌ر باغۆز بۆ چه‌ند جارێك دواخرابوو.
فابریزۆ كاربۆنی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی سه‌ر به كۆمیته‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "ئه‌و خه‌ڵكه زۆره‌ی باغۆزیان جێهێشتووه به‌شێكی زۆریان عێراقین و ئێستا له خێوه‌تگای ئه‌لهول چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ن، هه‌ر چه‌نده ئه‌و ژماره‌یه‌ی لامانه فه‌رمی نییه به‌ڵام به نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێن و به‌شێكیشیان ژن و منداڵن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "حكوومه‌تی عێراق خواستی خۆی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش روونه كه ئه‌و خه‌ڵكه كێشه و گرفت بۆ عێراق درووست ده‌كه‌ن و به هه‌ڕه‌شه ده‌بینرێن له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵاته‌كه. هه‌ر بۆیه ده‌بێت به پرۆسه‌یه‌كی پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕدا بڕۆن".
كاربۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "هێشتا كاتێكی دیاریكراوی فه‌رمی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌ستنیشان نه‌كراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنی ئێمه له چه‌ند هه‌فته یان چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌بێت. هه‌ر چه‌نده زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سڤیلن، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه چه‌كداری رێكخراوه توندڕهوهكهشیان له‌ناودا بێت".