ئێران رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له‌گه‌ڵ عێراق نوێ ده‌كاته‌وه
لایه‌نێكی رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر كورد بوو
K24- هه‌ولێر:
هاپەیمانیی فەتح ئاشکرای دەکات، رێککەوتننامەی جەزائیری ساڵی 1975، یەکێکە لەو پرسانەی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق تاوتوێی دەکات, نیگەرانییەکانی ئێران بەرامبەر بوونی هێزەکانی ئەمه‌ریکاش لە عێراق، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی هانداوە سەردانی عێراق بکات.
حەنین قەدۆ، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، لە ئەنجامی نیگەرانییەکانی تاران بەرامبەر بوونی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی بەغدای کردووە.
گوتیشی: لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقدا، رۆحانی چەندین پرسی تایبەت بە هەردوو وڵات تاوتوێ دەکات.
هاوکات عامر فایز، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاندووە، رێککەوتننامەی جەزائیری نێوان تاران و بەغدا، هەڵنەوەشاوەتەوە و دەستکاری نەکراوە و هیچ بەندێکیشی هەمووار نەکراوەتەوە.
دووپاتیشی كرده‌وه، یه‌كێك له پرسه هه‌ره له پێشه‌كانی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی رۆحانی، زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه.
رێككه‌وتنی جه‌زائیر له ساڵی 1975 له نێوان عێراق و ئێران واژۆ كرا و خۆی له سێ به‌ندی سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌وانیش:
- دیاریكردنی دوایین سنووری وشكانی له سه‌ر بنه‌مای پڕۆتۆكۆڵی قوسته‌نتینییه‌ی ساڵی 1913 و راسپارده‌كانی لێژنه‌ی دیاریكردنی سنوور له ساڵی 1914.
- دیاریكردنی سنووری ئاوی به گوێره‌ی هێڵی تالوك.
- دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له نێوان هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران ،به تایبه‌ت له سه‌ر هێڵی سنووری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات و پابه‌ند بوون به چاودێریی چڕ و كارا به درێژایی سنوور، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له دزه‌كردنی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بكرێت، كه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌و دوو وڵاته‌یه.
له سێیه‌م خاڵی ره‌شنووسه‌كه‌دا هه‌ردوولا له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی ئێران له هاوكاریكردنی كورد، عێراق به‌شێك له ئاوی "شه‌تولعه‌ره‌ب" راده‌ستی ئێران ده‌كاته‌وه.
رێككه‌وتنی جه‌زائیر له 6ی مارسی ساڵی 1975 له نێوان هه‌ریه‌ك له سه‌دام حوسێن، جێگری ئه‌وكاتی سه‌رۆكی عێراق و محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی، شای ئه‌وكاتی ئێران، به سه‌رپه‌رشتیی هواری بۆمدین، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی جه‌زائیر، له‌و وڵاته واژۆ كرا.
به درێژایی مێژوو، سنووری نێوان عێراق و ئێران گرنگترین خاڵی ناكۆكی و ململانێی نێوان ئه‌و دوو وڵاته بووه، له ساڵی 1937 كاتێك عێراق له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی به‌ریتانیا بوو، رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ كرا، به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه، قووڵترین خاڵی "شه‌تولعه‌ره‌ب" سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات بوو، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كانی دواتری ئێران ئه‌و سنووره‌یان ره‌تكرده‌وه و به "دهستكری ئیمپریالیزمی"ـیان وه‌سف كرد و گرنگترین به‌نده‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه بریتی بوو له دیاریكردنی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات.
دواتر له ساڵی 1969 عێراق به ئێرانی راگه‌یاند، ته‌واوی ئاوی "شه‌تولعه‌ره‌ب" عێراقییه و ددان به ئێرانیبوونی ئه‌و ئاوه‌دا نانێت.
له ساڵی 1975 و به مه‌به‌ستی كپكردنه‌وه‌ی شۆڕشی رزگاریخوازیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی نه‌مر، عێراق په‌نای بۆ رێككه‌وتنی جه‌زائیر برد و له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، كه سنووری ئاویی نێوان عێراق و ئێران له سه‌ر قووڵترین خاڵی شه‌تولعه‌ره‌ب دیاری بكرێت، له به‌رامبه‌ریشدا پێویست بوو ئێران ده‌ست له پشتگیریكردنی كورد هه‌ڵگرێت، به‌ڵام دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی شای ئێران و هاتنی خومه‌ینی بۆ ده‌سه‌ڵات، سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی رژێمی عێراق، له ساڵی 1980 ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه‌ی تاكلایه‌نانه دڕاند، ئه‌مه‌ش بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو له نێوان هه‌ردوو وڵات.
H.B