به سه‌دان چه‌كداری داعش له باغۆز خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده كرد
له نزیكترین كاتدا نه‌مانی یه‌كجاره‌كی داعش له رووی جوگرافییه‌وه راده‌گه‌یه‌نین
K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به سه‌دان چه‌كداری داعش له شاره‌دێی باغۆزی سه‌ر به پارێزگای دێرزوور له رۆژهه‌ڵاتی سووریا، خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانیان كردووه.
له‌م باره‌یه‌وه مسته‌فا بالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی میدیایی هه‌سه‌ده له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرای كرد، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری چه‌كدارانی داعش و خێزانه‌كانیان له باغۆز ده‌رچوون و خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانیان كردووه،. دووپاتیشی كرده‌وه، "هه‌ر كاتێك له‌وه دڵنیا بووینه‌وه، كه سه‌رجه‌می ئه‌و داعشانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆیان راده‌ست بكه‌ن، له باغۆز هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌وا ده‌ست به هێرشه‌كانمان ده‌كه‌ین بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و شاره‌دێیه".
بالی گوتی: "زۆری نه‌ماوه كۆتایی داعش له رووی جوگرافییه‌وه رابگه‌یه‌نین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده كردووه، به سه‌دان كه‌س ده‌بن".
H.B