پەرلەمانی عێراق بۆ وەدەرنانی هێزەکانی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە

سەرۆک وەزیران بانگهێشت دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 19/03/2019، پەرلەمانی عێراق تاوتوێی  پڕۆژەیاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکات.

بەدر زیادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی چاکسازی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە: "سێشەممەی داهاتوو پەرلەمان تاوتوێی پڕۆژەیاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکات".

 گوتیشی، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەسەر بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا، هاوپەیمانێتییەکانی سائیرون و فەتح بەردەوامن لە کارکردن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

ئەم هەوڵەی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە، كه‌ پێچەوانەی سووریا، ئەمەریکا دەیەوێت پێگەی سیاسی و سەربازیی خۆی لە عێراق بەهێزتر بکات.

 H.J