رۆحانى به‌بێ پاسه‌وان چووه ماڵی سیستانی
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌ردانی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی زۆرینه‌ی شیعه‌كانی عێراقی له نه‌جه‌ف كرد.
وه‌ك له میدیای عێراقیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، رۆحانی به‌بێ پاسه‌وان چۆته ماڵی سیستانی.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نه‌جه‌ف، رۆحانی سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیبیشی كردووه.
میدیای عێراقی ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، سه‌ردانی سیستانی ده‌كات.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، رۆحانی به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی حكوومه‌ته‌كه‌ی، سه‌ردانی عێراقی كرد.