ئێران: له پەیوەندییەكانماندا لەگەڵ عێراق مۆڵەت لە كەس وەرناگرین
ئەمەریكا سەردانەكەی رۆحانی بە زیان بۆ عێراقییەكان وەسف كردووە
K24 - ھەولێر
بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت "ئێران و عێراق دوو وڵاتی دراوسێ و خاوەن پەیوەندیی مێژوویین، بۆ درێژەدان بە پەیوەندییەكانیشیان، مۆڵەت لە كەس وەرناگرن".
ئەو وتانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامدانەوەی برایان هووك، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری ئێرانە، كە سه‌باره‌ت به ئامانجی سه‌ردانی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق، راگه‌یاندبوو: "ئێران ده‌یه‌وێت عێراق بكاته پارێزگایه‌كی ئێران و رێڕەوێک بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازیی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
بەهرام قاسمی دەڵێت: "تووڕەیی ئەو بەرپرسەی ئەمەریکا جێی سەرسووڕمان نییە، چونکە پێدەچێت ئەو وڵاتە سەرەڕای خەرجکردنی چەندین ملیار دۆلار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نەیتوانیوە لە ناو گەلانی ناوچەدا پێگەی گونجاو بە دەست بێنێت".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: "ئێران و عێراق كه دوو وڵاتی سەربەخۆن، دەوڵەتانیان لە رێگەی دەنگ و هەڵبژاردنی خەڵکەوە هاتوونەتە سه‌ر دەسەڵات، بە باشی توانای لێکدانەوەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان هەیە و پێویست بەوە ناکات وڵاتێك لە دووریی ھەزاران كێكۆمهترهوه، بڕیاریان لە سەر بدات".
پێشتر برایان هووك، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری ئێران ئاماژەی بەوەش كردبوو "ئێران ھەوڵ دەدات عێراق بكاتە یەكێك لە پارێزگاكانی وڵاتەكەی".
ھ.م
سەرچاوە: مێھر